TR KU SO
FB X
Kurdistan

داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی باشووری داقووق

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Temmuz 2021 13:08

پەیامی کورد … داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی باشووری داقووق

 

چەكدارانی داعش درەنگانێكی شەوی ڕابردوو هێرشیانكردە سەر گوندێكی قەزای داقوق لە كەركوك و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەرپەرچدرانەوە.

 

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، چەكدارانی داعش درەنگانی شەوی ڕابردوو هێرشیانكردووەتە سەر گوندی حەسەن شەلال لە قەزای داقوق لە باشووری پارێزگای كەركوك، هێزە ئەمنییەكان و دانیشتوانی گوندەكە وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە.

 

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەكان، لە هێرشەكەدا ئەندامێكی پۆلیسی فیدراڵی و دوو هاوڵاتی گوندەكە برینداربوون.

 

دانیشتوانی گوندەكە ڕایانگەیاندووە، دوای هێرشەكە، بەفڕۆكە بۆردومانی چەكدارەكانی داعش كراوە.

Paylas: