TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستگیر کرانی ئەمیرێکی داعش لە هەرێمی کوردستان

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Nisan 2022 17:18

پەیامی کورد... دەستگیر کرانی ئەمیرێکی داعش لە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر دەستگیرکردنی ئەمیرێکی داعشی ڕاگەیاند کە بکوژی دوو پێشمەرگەی دیل بووە و چەندین تاوانی دیکەی ئەنجام داوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر دەستگیرکردنی ئەمیرێکی داعشی ڕادەگەیاند کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی دوو لە پێشمەرگە دیلەکان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بڕیارە کاتژمێر 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەزگای دژەتیرۆر دەقی دانپێدانانی تیرۆریستێکی داعش بڵاو بکاتەوە کە دوو لە لە پێشمەرگە دیلەکانی بەدەستی خۆی سەر بڕیوە.

Paylas: