TR KU SO
FB X
Kurdistan

دەستبەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Kasım 2020 18:09

پەیامی کورد ... دەستبەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا  لە پارێزگای سنە دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی دێوەزناویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠،  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی دێوەزناو و دوو هاووڵاتییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە سامان ئەسەدحەکیم تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و محمد شەفیع زادە تەمەن ٣٥ ساڵ  و خێزاندار، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

Paylas: