TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو چالاکی خەڵکی نەغەدە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

Rozan Ateş
Yazar
📅 14 Nisan 2022 19:02

پەیامی کورد... دوو چالاکی خەڵکی نەغەدە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە کە زستانی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەحەد مەولوودی و حوسێن خەلیانی لەلایەن دادگای شۆڕشی نەغەدە هەر کامەیان سزای پێنج مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

ئەم سزایە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی حکومەت لەڕێگەی لایەنگری لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بە سەر ئەو دوو کەسەدا سەپاوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

ئەحەد مەولوودی خەڵکی گوندی «وێنسلیان» و حوسێن خەلیانی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی «کویک» ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٤ی جەنیوەری ٢٠٢٢) بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە دەستبەسەر و پاش یەک هەفتە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

Paylas: