Kurdistan
کفری/ لە هێرشێکی داعشدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو
پەیامی کورد … کفری/ لە هێرشێکی داعشدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو
شەوی سێشەممە ١١ی مەی ٢٠٢١، داعش هێرشیكردە سەر سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوری قەزای كفری و پێشمەرگەیەك بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهیدبوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان، داعش هێرشیكردووەتە سەر سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگەی لیوای ١٣٦ لە گوندی بەلەگە كە سەر بەناحیەی زینانەیە لە كفری.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا پێشمەرگەیەك بە ناوی موحسین حوسێن خەڵکی ڕواندز كە لەهێرشەكەدا برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهیدبووه.