TR KU SO
FB X
Kurdistan

جێگری بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، فێدێریکا مۆگیرینی ووڵامی نامەکەی دایکی ڕامین حسێن پەناهی دەداتەوە

سارا
Yazar
📅 30 Haziran 2018 02:32

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا وڵامی نامەی دایە شەریفە دایکی ڕامین حوسین پەناهی بەندکراوی مەحکووم بە سێدارەی دایەوە.

لەو نامەیەدا وێرای ئاماژە بە ئاگاداربوونی لە دۆخی ڕامین حوسێن پەناهی وتراوە کە بەپەرۆشی خۆمان بە نیسبەت ڕامینەوە بە بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاندووە.

 

دەقی نامەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛

خاتوون شەریفەی زەرینی ئازیز

لە نامەکەی ئێوە/ بۆ نوێنەری باڵا/جێگری بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، فێدێریکا مۆگیرینی، کە لەوێدا باسی باروودۆخی کوڕەکەتان، ڕامین حسەین پەناهیتان کردبوو، سپاسگوزارم.

نوێنەری باڵا و جێگری کۆمیسیۆنی ئەورووپا، بەڕێز مۆگیرینی، داوای لە من کرد ،وەڵامی نامەکەی ئێوە،بدەمەوە.

پێویستە ئەو دڵنیاییە، بە ئێوە بدەم کە یەکیەتیی ئەورووپا بە باشی لە دۆسیەی ڕامین حسەین پەناهی ئاگادارە و بە وردی و لەنزیکەوە، چاودێری هەواڵەکانی تایبەت بە ئەو ئەکەن. ئێمە سەبارەت بە حوکمی ئیعدامی ڕامین حسێن پەناهی ،لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی قسەمان کردووە و نیگەرانیەکانی خۆمانمان بۆ باس کردوون. لە ڕێگەی ئەم نامەیەشەوە، پێویستە ئاگادرتان بکەمەوە، یەکیەتی ئەورووپا ،سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و کێشە و گرفتی کەمایەتییە نەتەوەییەکان و ئایینیەکان نیگەرانە.

مافی مرۆڤ ،تەوەری سەرەکی، باسی ،ئێمە لەگەڵ ئێران بووە و ئێمە، هیچکات لە باس کردنی کێشەکانی تایبەت بەمافی مرۆڤ لەئێراندا، دەست هەڵناگرین و پاشەکشەمان نەکردووە. ئێمە بەردەوام لە دانیشتن و کۆبوونەوەکانی نێوان هەر دوولایەن، درێژە بەم کارەمان ئەدەین.

لەگەڵ ڕێزمدا

دێنیس چایب

Paylas: