TR KU SO
FB X
Kurdistan

حاکمی دوبەی: لە 10 ساڵی داهاتوو لە پلەی یەکەمی چوار ناوەندی دارایی جیهانیدا دەبین

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Ocak 2023 21:57

پەیامی کورد... حاکمی دوبەی: لە 10 ساڵی داهاتوو لە پلەی یەکەمی چوار ناوەندی دارایی جیهانیدا دەبین


شێخ محەممەد بن راشد ئەلمەکتوم حاكمی دوبەی : پلانێکی ئابووری گەورەی بە بڕی 8.7 تریلیۆن دۆلار بۆ دەیەی داهاتوو راگەیاند، کە پەرەپێدانی بازرگانی، وەبەرهێنانی بیانی و تووندکردنی پێگەی خۆیەتی وەک ناوەندێکی جیهانی.

شێخ محەممەد بن راشد ئەلمەکتوم، حاکمی دوبەی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەكردوە: دوبەی لە پلەی یەکەمی چوار ناوەندی دارایی جیهانیدا دەبێت کە لە ماوەی دەیەی داهاتوودا قەبارەی وەبەرهێنانی بیانیی راستەوخۆ تێیدا بۆ سەروو 650 ملیار درهەم واتا (177 ملیار دۆلار) زیاد دەبێت.

حاكمی دوبەی ووتوشیەتی: زیاتر لە 300,000 وەبەرهێنەری جیهانی یارمەتی دوبەی دەدەن لەوەی ببێتە خێراترین شاری جیهان لە رووی گەشەسەندنەوە.

حاکمی دوبەی لە نەخشە ڕێگا 10 ساڵییەكەیدا ئاماژەی بەچەند ڕێگایەك كردووە وەك: زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەرەکی لە نزیکەی 4 تریلیۆن دۆلارەوە بۆ نزیکەی 7 تریلیۆن دۆلار و زیادکردنی قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی ساڵانە بۆ زیاتر لە 16 ملیار دۆلار و حاکمی دوبەی ئامانجیشیەتی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە 215 ملیار دۆلارەوە بۆ زیاتر لە 270 ملیار دۆلار زیادبکات.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: دوبەی ئامانجیەتی لە دەیەی داهاتوودا قەبارەی ئابوورییەکەی دوو هێندە زیادبکات و ببێتە یەکێک لە سێ گەورەترین شاری ئابووریی لە جیهاندا.

Paylas: