TR KU SO
FB X
Kurdistan

هەنگاو: لە شۆڕشی ژینادا لانی کەم 134 هاووڵاتیی کورد کوژراون

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Mart 2023 00:30


پەیامی کورد... هەنگاو: لە شۆڕشی ژینادا لانی کەم 134 هاووڵاتیی کورد کوژراون



بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەلایەن تیمی لێکۆڵینەوەی هەنگاو لە سەرەتای دەستپێکی شۆڕشی ژیناوە 134 هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە سەرتاسەری شارەکانی کوردستان و چەند شارێکی ئێران کوژراون. هەروەها بەهۆی هێرشی هاژژەکی و دڕۆنی سوپای پاسداران بۆ سەر حیزبە کوردستانییەکان لە ناو خاکی باشووری کوردستان بە بیانووی ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کوردستان، لانی کەم 21 ئەندامی ئەم حیزبانە و هاووڵاتییەکیی باشووری کوردستان گیانیان لەدەست داوە.



پۆلێنبەندی بەپێی شێوازی کوژران:

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت؛ 114 حاڵەت بەرانبەر بە 85% کۆی گشتی.

کوژران لەژێر ئەشکەنجەدا؛ 9 حاڵەت بەرانبەر بە 6.5% کۆی گشتی.

کوژران بەهۆی لێدانی باتۆم؛ 6 حاڵەت بەرانبەر بە 4.5% کۆی گشتی.

کوژران بە چەقۆ؛ 1 حاڵەت بەرانبەر بە 0.8% کۆی گشتی.

خنکان بەهۆی بەرکەوتن بە گازی فرمێسک ڕێژ؛ 1 حاڵەت بەرانبەر بە 0.8% کۆی گشتی.

کوژران بە ژێرخستنی ئۆتۆمبێل؛ 1حاڵەت بەرانبەر بە 0.8%ی کۆی گشتی

سێدارە؛ 1 حاڵەت بەرانبەر بە 0.8ی کۆی گشتی.

نادیار؛ 1 حاڵەت بەرانبەر بە 0.8% ی کۆی گشتی.



پۆلێنبەندی بەپێی پارێزگاکان:

پارێزگای سنە؛ 43 حاڵەت

پارێزگای ئورمیە؛ 49 حاڵەت

پارێزگای کرماشان؛ 21 حاڵەت

پارێزگای ئیلام؛ 2 حاڵەت

پارێزگای خوراسان ڕەزەوی؛ 2 حاڵەت

پارێزگای تاران؛ 8حاڵەت

پارێزگای ئەلبۆرز؛ 6 حاڵەت

پارێزگای قەزوین؛ 1 حاڵەت

پارێزگای هەمەدان؛ 1 حاڵەت

پارێزگای مەرکەزی؛ 1 حاڵەت



ئاشکراکردنی ناسنامەی ژمارەیەکی دیکە لە کوژراوان

لە دوایین ڕاپۆرتی هەنگاودا، ناسنامەی شەش هاووڵاتیی دیکەی کورد کە لە ڕەوتی بەرخۆدان و ڕاپەڕینی جەماوەریی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە کوژرابوون، لەدوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان بە لیستی گیان بەختکردوانی شۆڕشی ژینا زیاد کرا.

عەلیڕەزا کاکامحەممەدی خەڵکی هەرسین کە لە تاران کوژرا، عەلیڕەزا حوسێنی خەڵکی کرماشان کە لە تاران کوژرا، محەممەدئەمین حەشمەتیان خەڵکی سونقوڕ کە لە کەرەج کوژرا، سەید محەممەد حوسێنی خەڵکی سەقز، هێمن حەمزە خەڵکی سەردەشت و مەتین نەسری خەڵکی سنە ئەو شەش هاووڵاتییەن کە لە ڕاپۆرتەکانی پێشووتری هەنگاودا ناویان لە لیستی گیانبەختکردواند تۆمار نەکردبوو و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی زانیاری ناوەکانیان لە لیستی ناوبردوو تۆمارکرا.



ژنان و منداڵان؛ 6 ژن و 13 منداڵ و مێرمنداڵ لە نێو لیستی کوژراواندا؛

لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا لانی کەم 5 ژن و کچێکی منداڵ بەناوەکانی مینۆ مەجیدی خەڵکی قەسری شیرین، نگین عەبدولمەلەکی خەڵکی قوروە، کوبرا شێخ سەقا خەڵکی مەهاباد، سارینا ساعێدی خەڵکی سنە، فریشتە ئەحمەدی خەڵکی سەردەشت و نەسرین قادری خەڵکی مەریوان گیانیان لەدەست داوە.

سێ کەسیان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان و سێ کەسی دیکەیان بە لێدانی باتۆم لەسەریان گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها لانی کەم 13 منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن ژێر 18 ساڵ بەناوەکانی زەکەریا خەیال تەمەن 16 ساڵ، ئەمین مەعرەفەت تەمەن 16 ساڵ، عەبدوڵڵا محەممەدپوور تەمەن 16 ساڵ، ئەمیر فولادی تەمەن 15 ساڵ، ئەمیر حوسێن بەساتی تەمەن 15 ساڵ، عەلی موزەفەری سالانقوچ تەمەن 17 ساڵ، نیما شەفیق دوست تەمەن 16 ساڵ، ئارمین سەیادی تەمەن 18 ساڵ، سارینا ساعێدی تەمەن 16 ساڵ، کۆمار دەرئوفتادە تەمەن 16 ساڵ، دانیال پایبەندی تەمەن 17 ساڵ، بەهادین وەیسی تەمەن 16 ساڵ و کاروان قادرشوکری تەمەن 16 لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا کوژراون. 12 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت گیانیان لەدەست داوە و یەک کەسیان بە لێدانی باتۆم لەسەری گیانی لەدەست داوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە هەنگاو لە ڕاپۆرتی پێشووتری خۆیدا ڕایگەیاندبوو کە موئمن زەندی کەریمی تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی سنە و ڕەزا کازمی خەڵکی موژژ تەمەن 16 ساڵ بوون. لەدوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانی هەنگاو بۆی پشتڕاست بووەتەوە کە موئمن زەند کەریمی تەمەن 19 ساڵ و ڕەزا کازمی تەمەن 22 ساڵ بوون. هەر لێرەدا داوای لێبوردن لە هەموو بەردەنگەکانمان دەکەین.



ئەشکەنجە؛ لانی کەم 9 هاووڵاتیی لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لانی کەم 9 هاووڵاتیی دوای ڕفاندنیان لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی حکوومەتدا کوژراون.

ئیسماعیل دزوار خەڵکی سەقز، محەممەد عەبدوڵڵاهی خەڵکی ئیلام، ڕامین فەتحی خەڵکی سنە، سامان قادرپوور خەڵکی شنۆ، ئومێد حوسێنی خەڵکی سنە، هێمن ئەمان خەڵکی بۆکان، شادمان ئەحمەدی خەڵکی دێولان، شەهریار عادلی خەڵکی سەردەشت و محەممەد حاجی ڕەسوڵ پوور خەڵکی بۆکان، ناوی ئەو کەسانەیە کە لەدوای دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.
 

Paylas: