Kurdistan
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشی لە هەڵەبجە ڕاگەیاند
پەیامی کورد … هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشی لە هەڵەبجە ڕاگەیاند
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن هێزێكی كوردیەوە سەركردەیەكی داعش لە نزیك پارێزگای هەڵەبجە دەستگیركراوە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە تویتێكدا بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ هێزە ئەمنییە كوردییەكان لە نزیك پارێزگای هەڵەبجە ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ پەكخستنی گواستنەوەی تیرۆریستان لە ناوچەكە ئەنجام داوە، تیایدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردووە.
جێگەی باسە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بڵاویانكردەوە: چەند كەسێكیان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستیگركردووە كە سەربەڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بوون.