TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داوای پەیوەندیی زیاتری نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Ağustos 2021 16:29

پەیامی کورد … هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داوای پەیوەندیی زیاتری نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دەکات

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، ئەوان پشتگیری تەواوی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانان لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، “پەیوەندیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەڕی دژ بە داعشدا چارەسەرێکی دوورمەودایە و دەرفەت نادات بە سەرهەڵدانەوەی داعش”.

وتەبێژەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاندووە، “هاوکار و هاوپەیمانەکانمان پێکەوە بەهێزن و پەیوەندیی بەردەوامی نێوانیان پێویستییە”.

ماوەی نزیکەی سێ مانگە پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دەستیپێکردووەتەوە و بە بڕیاری سەنتەری هەماهەنگیی نێوان هەردوولا چەند لیوایەکی هاوبەش بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوانیان دروست دەکرێت و لەمەودوا هەماهەنگیی سەربازی لە نێوانیاندا بەردەوام دەبێت.

 

Paylas: