TR KU SO
FB X
Kurdistan

حکومەتی هەرێمی کوردستان: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی قبووڵکراو نییە

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Şubat 2022 15:01

پەیامی کورد... حکومەتی هەرێمی کوردستان: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی قبووڵکراو نییە

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، لە ماددەی 112ی دەستوور دان بە مافی هەرێمی کوردستان بۆ دەرهێنان و پەرەپێدانی نەوت و گاز نراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق نا دادپەروەرانە و نادەستوورییە و دژ بە ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە و قبوڵکراو نییە.

باس لەوەش کراوە، دەستبەرداری مافەکانی هەرێمی کوردستان نابێت کە لە دەستووری عێراقدا جێگیرکراون، بۆیە حکومەتی هەرێم لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دەستووریی بنەڕەتی و هەموو ڕێکارێکی دەستووری و یاسایی دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی هەموو ئەو گرێبەستانەی لە بواری نەوت و گاز کراون.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، بەپێی دەستوور بواری نەوت و گاز لە دەسەڵاتی تایبەتی حکومەتی فیدراڵی نییە بەپێی ماددەی 112ی دەستوور و ئەم ماددەیەش دانی ناوە بە مافی هەرێمی کوردستان بۆ دەرهێنان و پەرەپێدانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان.

Paylas: