TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە مەهاباد لەسێدارە درا

Rozan Ateş
Yazar
📅 09 Aralık 2020 13:59

پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە مەهاباد لەسێدارە درا

 

حوکمی سێدارەی دووهەمین تۆمەتباری دۆسیەی کوشتنی سادق بەرمەکی خەڵکی مەهاباد، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، حوکمی سێدارەی دانیال دیوانی ئازەر، یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارانی دۆسیەی قەتڵی سادق بەرمەکەی لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاند، بنەماڵەی دیوانی ئازەر ڕۆژی دووشەممە دواهەمین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ناوبراو ئەنجاوم داوە و دوای ئەوەی بنەماڵەی بەرمەکی حازر نەبوون کە لە بکوژی کوڕەکەیان خۆش بن، ئەمڕۆ حوکمەکەی جێبەجێ کراوە.

 

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە حوکمی سێدارەی کەماڵ ئەسغەری، یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە هەر لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا.

 

دانیال زەینولعادبین، یەکێکی دیکیە لە تۆمەتبارانی دۆسییەکە، لە شۆڕشی سەرەتای بەهاری بەندکراوانی بەندیخانەی مەهاباد بۆ بەندیخانەی میاندواو دوورخرایەوە و لەوێ لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.

 

دانیال دیوانی ئازەر لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی بە ناوەکانی کەماڵ ئەسغەری و دانیال زەینەلعابدین ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ٢٧١٧ (٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٧) هاووڕێیەکی دیکەی خۆیان بە ناوی سادق بەرمەکی تەمەن ١٩ ساڵیان بە شێوەیەکی هۆڤانە کوشتوبوو و دواتر تەرمەکەیان ئاگردابوو و فیلمیان لێ هەڵگرتبوو.

 

ئەو سێ هاووڵاتییە دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی یەکەی مەهاباد حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا و حوکمەکەیان لەلایەن لقی ٣٧ی دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە. کەسێکی دیکە لە لەو دۆسیەدا بەشدار بوو حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

 

Paylas: