Kurdistan
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کرا
پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ناسر دالە تەمەن ٣١ ساڵ ڕۆژی هەینی ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناسر دالە خەڵکی گوندی زەنگیاوەێ و دانیشتووی گوندی شیناوێ بووە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
جێگای باسە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەرکردنی ناسر دالە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناسر دالە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.