Kurdistan
هەوری ماماتۆس له ئاسمانی شارۆچکەی عەربەت دەرکەوت
پەیامی کورد... هەوری ماماتۆس له ئاسمانی شارۆچکەی عەربەت
دەرکەوت
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، هەوری ماماتۆس له ئاسمانی ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەرکەوت.
شارەزایان دەڵێن، هەوری ماماتۆس بە یەکێک لە سەرسووڕهێنەرترین دیاردە سروشتییەکان دادەنرێت و لە بڵق دەچێت و لە کۆمەڵێك هەور پێكدێت، کە شێوەیان هێشووییە و بە درێژایی سەدان کیلۆمەتر بە پانتایی ئاسماندا بڵاودەبنەوە.
هەوری ماماتۆس کاتێك شێوە دەگرێت و لە ئاسماندا دەردەكەوێت، کە چینەکانی هەوا بەرزبن و تا رادەیەك شێداربن، یاخود لەژێر ئەم هەورانەدا چینی وشک هەبێت و لە ئەنجامدا هەور لە ناوچەیەكی دیاریكراوی بۆشاییدا بەو شێوەیە دەردەکەوێت.