TR KU SO
FB X
Kurdistan

هۆشداریی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ekim 2022 18:00

پەیامی کورد... هۆشداریی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی ڕەزبەر سەبارەت بە سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی شاری سنه‌ هوشداریی بە کۆماری ئیسلامی دا.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دەڵێ ڕاپۆرتمان پێ گەیشتووە کە هێزە ئەمنییەتییەکان بە بەکارهێنانی چەکی ئاگرین و گازی فرمێسکڕێژ هەوڵیان داوە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە سەرکوت بکەن. ئەو گرتە ڤیدیۆییانەش کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران و خۆپیشاندەران لە ناوچە جیاجیاکانی شاری سنە پێشان دەدەن و لە بەشێک لەو گرتە ڤیدیۆییانەدا دەنگی تەقەی بەردەوام دەبیسترێ و ئەمەش نیگەرانی لە چارەنووسی خۆپیشاندەرانی زیاتر کردووە.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە تویتێکی دیکەدا دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێرانی سەبارەت بە پچڕاندنی ئینتەرنێت و تێکدانی تۆڕەکانی مۆبایل مەحکووم کرد.

 

ئەم ڕێکخراوە داکۆکیکارە لە مافی مرۆڤ داوای لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە باڵوێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگ بکەن و داوایان لێ بکەن سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لەلایەن ئەو ڕیژیمەوە ڕابگرن.

Paylas: