Kurdistan
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیادا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ شه‌ممه 2024/3/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسی ئانتالیا و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاشار گوله‌ر وه‌زیرى به‌رگری توركیا، دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆریان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئاڵۆزییه‌کان، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.