TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەنداوەکانی دەربەندیخان و دهۆک لە پڕبوون نزیکن لەلایەن لاس لوقمان

Arsalan
Editor
📅 26 Mart 2024 18:31

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی ئەم دوایییەی بارانبارین و لافاو، کاریگەری باشی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکان و وتیشی، “بەنداوەکانی دەربەندیخان و دهۆک ئاستی ئاو زۆر بەرزە و رێژەیەکی کەم ماوە بۆ پڕبوونی بەنداوەکان.”

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی هەفتەیەکدا 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بەنداوەکان زیادی کردووە و چاوەڕێی بەرزتربوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکانین لە مانگی داهاتوودا، چونکە تا ناوەڕاستی مانگی پێنج وەرزی گلدانەوەی ئاوە.

لەبارەی بەنداوی دوکانیشەوە رایگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دوو مەتر و 30 سانتیمەتر لە ساڵی رابردوو بەرزترە و وردە وردە ئاستی ئاوی بەنداوەکە زیاتر دەبێت و بەردانەوەی ئاو تێیدا کەمکراوەتەوە.

Paylas: