Kurdistan
بوومەلەرزەیەک پارێزگای دیالەی هەژاند
بومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای دیالەی هەژاند.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری 34 کیلۆمەترەوە لە باشووری رۆژهەڵاتی مەندەلی روویداوە.
ئاشکراشیکرد، بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانی سنوورەکەوە هەستیپێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.