TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆكی حكوومەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرینگی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد

سارا
Yazar
📅 12 Eylül 2024 03:18
پەیامی کورد   ...   سەرۆكی حكوومەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرینگی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد

مەسروور بارزانی، سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

چوارشەممە ٩/١١، بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی ئەمیندارانی دەستەکە بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی بۆردەکە ئامادەی بوو، ئامانج و پەیام و دیدگا و پەیڕەوی ناوخۆ و پێکھاتە و کار و دەسەڵاتەکانی دەستەکە پەسەند کران.

دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی زانستی ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکانی کەرتی گشتی و تایبەت، بە پشتیوانی و پشتگیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە.

Paylas: