Kurdistan
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات
ڕۆژی یەكشەممە 27ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەردوولا هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هەرێم و بەغدایان بە پێویست زانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.
لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر خواستی هەرێم و بەغدا كرایەوە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.