Kurdistan
کوژرانی ژنێکی کۆلبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران
پەیامی کورد ... کوژرانی ژنێکی کۆلبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران
ڕۆژی هەینی ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤، پرشنگ قوباد زاهیری، کۆڵبەری خەڵکی هانە گەرمەڵە سەر بە ناوچەی نەوسوودی شاری پاوە، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە ئەنجامی بەرکەوتنی گوللەی هێزە چەکدراەکانی ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان گیانی لەدەست دا.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێشەممە ، لە نزیک ناوچەی سنووری هانە گەرمەڵە لە پشتەوە تەقەیان لە پرشنگ قوباد زاهیری کردووە. ناوبراو دایکی منداڵێک بووە.
جێ ئاماژەیە کە، ئیدریس قوباد زاهیری باوک و هەروەها برای ئەم کۆڵبەرە کوژراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.