TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی له شاندێکی سەڵتەنەتی عوممان کرد

سارا
Yazar
📅 04 Şubat 2025 00:45
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی له شاندێکی سەڵتەنەتی عوممان کرد

مەسروور بارزانی و شاندی سەڵتەنەتی عوممان گرینگی کردنەوەی کونسووڵخانەی گشتی عوممان لە کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەتی عوممان بە سەرۆکایەتی قەیس بن محەممەد ئەلیوسف وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرھێنانی سەڵتەنەتی عوممان کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و سەڵتەنەی عوممان، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی بازرگانی، پیشەسازی و وەبەرھێناندا کرا.

سەرۆکی شاندی عوممان، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانیان بۆ ھەرێمی کوردستان نیشاندا و ئامادەیی ووڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دەربڕی. لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرینگی کردنەوەی کونسووڵخانەی گشتی عوممان لە ھەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا کرا.

سەرۆکی حکوومەت خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەڵتەنەی عوممان دووپات کردەوە.

Paylas: