TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی كرد

سارا
Yazar
📅 24 Mart 2025 02:30
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی كرد

یەکشەممە 23ی ئاداری 2025 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد، بە سەرۆکایەتی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوبەری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بانکی جیهانی کرا، لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و پرۆسەی چاکسازی بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

Paylas: