TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ گرینگی پشتگیری ئاڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان کردەوە

سارا
Yazar
📅 16 Şubat 2025 06:42
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ گرینگی پشتگیری ئاڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان کردەوە

له‌ میانەى كارنامه‌كه‌یدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، ئێواره‌ى شەممە 2025/2/15  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ دیدارێکدا لەگەڵ ئەلێکساندەر دۆبرینت، سەرۆکی گرووپی پەرلەمانی پارتی یەکیتی کۆمەڵایەتی مەسیحی (CSU) لە پەرلەمانی ئاڵمانیا (بوندستاگ)، باسیان له‌ پەیوەندییه‌كانى ئاڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، كرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرینگی بەردەوامی پشتگیری ئاڵمانیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی ژێرخانی ئەمنی دا، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە خواستی هەرێمى كوردستان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ ئاڵمانیا لە هەموو کەرتەکاندا کرد.

لاى خۆیەوە، ئەلێکساندەر دۆبرینت پابەندی ئاڵمانیای بۆ پشتگیری سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هەرێمی كوردستانى لە پاراستنی پێكهاته‌كان و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا كرد.

Paylas: