Kurdistan
ئەمیرعەلی جەلیلیان لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی شاباد گیانی لە دەست دا
ئەمیرعەلی جەلیلیان لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی شاباد گیانی لە دەست دا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ئەمیرعەلی جەلیلیان، ٦٥ ساڵە، شۆفێری کامیۆن و خەڵکی شاباد پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی سەختیی برینەکانی گیانی لە دەست دا. ناوبراو پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار بریندار کرابوو.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ناوەندە حکوومەتییەکانی ڕێژیم فشاریان خستووەتە سەر ئەندامانی بنەماڵەكەی تا حیزبە کوردستانییەکان وەک بکوژی ناوبراو بناسێنن، ئەوانیش قبووڵیان نەکردووە.
بەپێی زانیارییەكان، ناوەندە سەرکوتكەرە حکوومەتییەکان لە بەرانبەر دانەوەی تەرمی ئەمیرعەلی جەلیلیان داوای ٧٠٠ میلۆن تمەن دەکەن.