TR KU SO
FB X
Kurdistan

خەڵاتی ۲۰۲۰ی ڕۆزنبلێس بە زانای کورد، هێرش ئەمینی بەخشرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Ocak 2021 16:19

پەیامی کورد ... خەڵاتی ۲۰۲۰ی ڕۆزنبلێس بە زانای کورد، هێرش ئەمینی بەخشرا

 

 

ئەنستیتۆی هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستی (EHI) خەڵاتێکی بە ناو ڕۆزنبلێس هەیە کە بۆ کەسانێک کە پڕۆفیسۆری یاریدەرن و لەسەر کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا توێژینەوەیان هەیە بۆ یەک تا دوو پڕۆژەیان ٥۰۰،۰۰۰ دۆلار دابین دەکات.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی پەیجی زانستی هۆژین، خەڵاتی ڕۆزنبلێسی ۲۰۲۰ بە سێ کەس به ناوەکانی، هێرش ئەمینی، جۆزێف ئانتۆنێلی و ڕافایێل ئارکوو دەدرێت.

 

هێرش ئەمینی پڕۆفیسۆری یاریدەری بەشی تەندروستیی گشتیی زانکۆی کۆپێنهاگە کە لەسەر گشتگیرناسیی (ئێپیدێمیولۆژی)ژینگە تویژینەوە دەکات. ئەم خەڵاتە بە ئەمینی بە بۆنەی پڕۆژەی "تەنولکەگەلی زۆر وردی کۆپێنهاگ و تەندروستی" بەخشراوە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە تێبگەن بەرکەوتن_کاردانەوەی درێژخایەنی ئەم تەنۆلکە زۆر وردانە لەسەر چەند جۆری مردن و نەخۆشیی چۆن کاریگەری دادەنێت.

 

ئەم توێژینەوە لەسەر ٦٥۰۰۰۰ هاوڵاتیی گەورەساڵی دانمارکی کراوە.

 

خوێنەرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ ژمارەی داهاتووی گۆڤاری زانستیی هۆژین وتووێژێکی چڕوپڕ لەگەڵ بەڕێز هێرش ئەمینی ئامادە کراوە.

Paylas: