Kurdistan
خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێدەکات.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٥ مووچەی مانگی ٦ وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٨ مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٩ پشووی فەرمیە مووچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناکرێت.
سەرچاوەکە هەروەها ڕایگەیاند : "ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٠ مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/٩/١١ مووچەی وەزارەتی دارایی و ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٢ مووچەی وەزارەتی تەندرووستی دابەش دەکرێت".