Kurdistan
لە باشیک هێرش کرایە سەر بنکەیەکی تورکیا
پەیامی کورد... لە باشیک هێرش کرایە سەر بنکەیەکی تورکیا
بنکەی سەربازیی زیلکان-ی تورکیا لە نزیک باشیک بە مووشەک هێرشی کرایە سەر.
سایتی RTی ڕووسی بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی بنکە سەربازییەکە کراون.
سایتەکە تەنیا زانیارییە سەرەتایییەکانی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاو کردووەتەوە، بەبێ ئاشکراکردنی بوونی زیانی گیانی و ماددی.
هێرشەکە بە ڕۆژێک دێت پاش ئەو بۆردوومانەی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆسەر کامپی مەخموور و چەند ناوچەیەک لە شنگال ئەنجامدران.
بنکەی زیلکان لە ناحیەی باشیک، کە دەکەوێتە باکووری مووسڵ، هێزەکانی تورکیای تیایە، پێشتر چەندین جار ڕووبەڕووی هێرشی لەو جۆرە بووەتەوە.