Kurdistan
لە ئورمیە هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هێزە چەکدارەکانی ئێران
پەیامی کورد... لە ئورمیە هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هێزە چەکدارەکانی ئێران
گرووپێکی چەکداری نەناسراو بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە شارەدێی دزەی مەرگەوەڕ هێرشی کردە سەر پایگایەنی هێزە ئینتزامییەکان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هێرشە چەکدارییە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە و لانی کەم یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان بە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی حکومەتیش ڕووماڵیان نەکردووە.
ڕۆژی ڕابردووش هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی سەقز کە دواتر گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی بە ئەستۆ گرت.