لەحەمام عەلیل ئەمیرێکی داعش دەستگیرکرا
هێزە سەربازییەکانی عێراق، له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیلی موسڵ، ئه‌میرێكی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیردەکەن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەزگای هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق بڵاویکردووەتەوە، کە هێزه‌كانیان له فیرقه‌ی (٢٠)، ئه‌میرێكی رێکخراوی تیرۆریستی داعش له‌ناوچه حه‌مام عه‌لیلی موسڵ ده‌ستگیركردووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای چه‌كدارانی پێشووی داعشدا لەناوچەکە به‌رده‌وامه.
جێی ئاماژەیە له (١٠)ی حوزه‌یرانی ساڵی (٢٠١٤)، شاری موسڵ، دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك هەڵهات، كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش، ده‌وڵه‌تی خەلافەتی ئیسلامی تێدا راگەیاند، دوای سێ ساڵ لەدەسەڵاتی داعش لەشارەکە، دواتر به‌هاوكاری و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سوپای عێراق موسڵی کۆنترۆڵکردەوە.