لەڕۆژانی جەژندا نزیکەی 144 هەزار گەشتیار سهرانی شاری ههولێریان كردووه
پەیامی کورد... لەڕۆژانی جەژندا نزیکەی 144 هەزار گەشتیار سهرانی شاری ههولێریان كردووه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر رایدهگهیهنێت، لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا نزیکەی 144 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پارێزگەکانی عێراق سەردانی شاری هەولێریان کرد.
دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بە میدیای حکومەتی ماوه بهسهرچوی هەرێمی راگەیاند، "تەنها لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، نزیکەی 144 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان کرد کە پێکهاتوە لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پارێزگەکانی عێراق و تەنانەت گەشتیاری وڵاتانی دیکەشی تێدایە".
باسی لهوهش كرد، ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری هەولێر نزیکەی یەک لەسەر سێ زیادی کردوە، ئەوەش بۆ ئەو پلانە دەگەڕێتەوە کە لە بواری گەشتوگوزار گیراوەتە بەر.