TR KU SO
FB X
Kurdistan

چالاکێکی ژنی خەڵکی بۆۆکان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Şubat 2023 19:19

پەیامی کورد... چالاکێکی ژنی خەڵکی بۆۆکان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا


هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی فریشتە حوسێنی و تەمەن ٣٨ ساڵ، کە پێشتریش ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو؛ لەم ماوەیەشدا لەلایەن دادگای تاوانەکان ئەو شارەوە سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرەتاکانی مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، فریشتە حوسێنی، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" لەلایەن لقی ١ی دادگای تاوانەکان لە شاری بۆکان بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر کشاوەرزی دەیلەمقانی"، سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.


ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "دارگردەڵە"ی سەر بە شاری بۆکانە و ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.


ناوبراو پاش تێپەڕکردنی ماوەیەک دەستبەسەربوون و ڵێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری بۆکان گواستراوەتەوە و لە کۆتاییدا ٢٠ی خەرمانان پاش ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی، ئازاد کراوە.


فریشتە حوسێنی، لە ماوەی دەستبەسەربوون و لێپرسینەوەیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.

Paylas: