TR KU SO
FB X
Kurdistan

چالاکێکی ژنی خەڵکی بۆکان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Ocak 2022 14:01

پەیامی کورد … چالاکێکی ژنی خەڵکی بۆکان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

عەزیمە ناسری چالاکی ژنی خەڵکی بۆکان کە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، عەزیمە ناسری چالاکی ژنی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕوستەمی سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە و سزاکە بۆ پێبژاردنی ٦ میلیۆن تمەن پارە گۆڕدراوە.

عەزیمە ناسری ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٧ی جولای ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای بۆکان دەستبەسەر و دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی بەربڵاوی چالاکانی کوردی دەستبەسەر کرابوو کە هەتا ئێستا سزای ئەو دۆسیەیە بە ناوبراو ڕانەگەیەندراوە.

Paylas: