چالاکێکی ژنی ئێرانی: بەرپرسانی بەندیخانە داوای سێکسیان لێم کردووە
پەیامی کورد … چالاکێکی ژنی ئێرانی: بەرپرسانی بەندیخانە داوای سێکسیان لێم کردووە
نەرگس موحەممەدی، بەرپرسی ناوەندی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی ئێران، بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک و نووسراوەیەک، سەبارەت بە گێچەڵی ڕەگەزی زیندانیانی ژن لە دەستبەسەرگەکانی ئێران ئاگاداری داوە.
موحەممەدی، کە لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لە زیندان ئازاد کرا، ئاماژەی بە سکاڵای هێندێک لە زیندانیانی ژن، بە هۆی ئازاری جنسی لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردوو.
ناوبراو لە ویدیۆکەدا دەڵێت:” هیچ وڵامێک بەم سکاڵانە نەدراوەتەوە و ئەم سکاڵاکەرانەیان بە هۆی "بانگهێشت بە دژی ڕژیم" تاوانبار کردووە.
نەرگس موحەممەدی، چالاکی مافی مرۆڤ لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا سێ جار دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو لە نووسراوە و ویدیۆکەدا کە ئەمڕۆشەممە ٢٧ی شووبات بڵاوی کردەۆتەوە، ئاماژەی کردووە کە چۆن بەرپرسانی زیندانی ئەوین و بەرپرسی کاتی زیندان "غولام ڕەزا ڕەزایی"، لە کاتی ڕاگواستنەوەیدا بەرەو زیندانی زەنجان لە زستانی ڕابردوو داواکاری سێکسی لێکردووە.