Kurdistan
لە کرماشان کرێکاریک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو
پەیامی کورد ... لە کرماشان کرێکاریک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو
هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کارکردن لە شارۆچکەی بێستوون بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە شارۆچکەی بێستوون سەر بە شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان، کرێکارێک بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم کرێکارەی ئارام ئەحمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی ”زمکان“ سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارام ئەحمەدی خێزانداره و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان.
بەگوێرەی زانیارییەکان“ دەبێ لاقی چەپی ئارام ئەحمەدی لە مەچەکی پێیەوە ببڕێتەوە“.