TR KU SO
FB X
Kurdistan

پۆلیسی هەولێر لە پشووەکانی سەری ساڵدا لە ئامادەباشیدایە

Rozan Ateş
Yazar
📅 31 Aralık 2020 15:12

پەیامی کورد ... پۆلیسی هەولێر لە پشووەکانی سەری ساڵدا لە ئامادەباشیدایە

 

پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لەپشووی سەری ساڵدا لەناو بازار و شوێنە گشتییەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ رێگریكردن لەهەر روداوێكی نەخوزراو.

 

هۆگر عەزیز لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئەمساڵ هیچ بۆنە و ئاهەنگێك لەشوێنە گشتییەكان، هۆتێل و چێشتخانەكان بەڕێوەناچێت، بەڵام بۆ پشوەكانی سەری ساڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لەناو بازار و شوێنە گشتییەكان لەئامادەباشیدا دەبن.

 

وتیشی: پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان، نەهێشتنی تاوان، فریاكەوتن، پۆلیسی رێكاری سەربازی، پۆلیسی شارەوانی و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لەئامادەباشیدا دەبن.

 

هۆگر عەزیز جەختیلەوەشكردوەتەوە: ئێمە دڵنیاین خەڵكی شاری هەولێر پابەندن بەو رێنماییانەی دەرچون و هیچ كۆبونەوە و ئاهەنگێك بەڕێوەناچێت.

Paylas: