TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندروستی هەولێر: لە شەوی سەری ساڵدا 54 کەس برینداربوون و چارەسەریان بۆ کراوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Ocak 2024 19:00

پەیامی کورد... تەندروستی هەولێر: لە شەوی سەری ساڵدا 54 کەس برینداربوون و چارەسەریان بۆ کراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، 54 حالەتی ڕووداو لەڕێگەی تیمەکانی تەندروستی هەولێرەوە لە شەوی سەری ساڵ چارەسەرکراون.

تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، لە مەراسیمەکانی شەوی سەری ساڵ و لەکاتی ئاهەنگەکاندا 54 حاڵەتی برینداربوون بەهۆکاری جیاجیا تۆمارکراون و لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە شەوی سەری ساڵدا 10 تیمی پزیشکی ئامادەکراو لەسنوری شاری هەولێر لە ئامادەباشیدابوون بۆ هەرحاڵەتێکی نەخوازراو کە ڕووبدات، بۆئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت.

Paylas: