Kurdistan
لە شەش مانگدا ٨٨١ کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراون
پەیامی کورد … لە شەش مانگدا ٨٨١ کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراون
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری چالاکیەکانی شەش مانگی ۲٠۲۱ بەڕێوەبەرایەتییەکەی ڕاگەیاند و بە پێی ئامارەکە زیاتر لە 214 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە.
ئامارەکان بە گشتى بەم شێوەیەیە:
۱ـ دەستگیرکردنی ( ۸۸۱ ) تۆمەتبار
۲ـ ئەو تۆمەتبارەنەی سزای یاساییان لەدادگا وەرگرتووە (۳۱٥ ) .
۲ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۲۱٤،۳۹۳) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر .
۳ـ دەسبەسەرداگرتنی بڕی ( ٦٦۲،٥ ) توتنی هیندی( تۆباکۆ )تێکەڵکراو بە (حەشیش) .
٤ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی (٤٠۹۳۷،۸) دەنک حەبی پزیشکی هۆشبەری جۆراو جۆر .
ئەمەش لە کاتێکدایە بە وتەى پسپۆڕانی پەروەردەی و ئەمنی و ئابوری هەرێم لە دۆخێکى مەترسیداردا لەڕووی هەڵکشانی بەکارهێنانی ئەو ماددانەوە.