TR KU SO
FB X
Kurdistan

پلاسخارت: هەموو هەوڵێكمان داوە لەمساڵدا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بكرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Mart 2023 21:49

پەیامی کورد... پلاسخارت: هەموو هەوڵێكمان داوە لەمساڵدا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بكرێت


جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر رایگەیاند، ئەوان هەموو هەوڵێکیان داوە بۆئەوەی پارتەکان پێکەوە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

سەبارەت بە ئاستەنگی و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، جێنین پلاسخارت وتی، "هیوادارم بەمزووانە چارەسەرێك بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر تۆ لەم وڵاتەدا بژیت دەبێت دیدێکی ئەرێنیت هەبێت و کەسێکی گەشبین بیت."

سەبارەت بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، ئەوەی خستەڕوو: لە هەردوولاوە خواستی چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.

Paylas: