Kurdistan
لە سنووری ئورمیە کۆڵبەرێک بە تەقەی چەکدارانی تورکیا کوژرا
لە سنووری ئورمیە کۆڵبەرێک بە تەقەی چەکدارانی تورکیا کوژرا
ۆڵبەرێکی لاوی کورد و خەڵکی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی بە ناوی عەسگەر دەروێش زادە سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەسگەر دەروێش زادە تەمەن ٣١ ساڵ لە سنووری گوندی کەرکووش سەر بە ناوچەی ئەلەندی شارۆچکەی کۆتۆل لەلایەن هێزەکانی تورکیا دراوەتە بەر دەستڕێژ و سەری پێکراوە.
عەسگەر دەروێش زادە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا لانی کەم ٥ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی تورکیا کوژراون و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.