TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سنووری کرماشان پێنج کۆڵبەر بریندار بوون

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Ocak 2023 19:55


پەیامی کورد... لە سنووری کرماشان پێنج کۆڵبەر بریندار بوون

لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی حکومەت ڕوو لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، سەر بە پارێزگای کرماشان، لانی کەم ٥ کۆڵبەر برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢١ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هێزەکانی حکومەت لە سنووری نۆشمە سەر بە نەوسوود، بەکەڵک وەرگرتن لە چەکی ساچمەیی و کڵاشینکۆف تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لانی کەم ٥ کۆڵبەریان بریندار کردووە.

پێشتر هەنگاو، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند، کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان لانی کەم ١٦١ کۆڵبەر کوژراو و برینداربوون، کە ئەم ئامارە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی ٪٢١١.٥ (٥٨ حاڵەت) زیادی کردووە.

Paylas: