TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامێک لە سەرۆک مەسعوود بارزانییەوە

سارا
Yazar
📅 24 Nisan 2020 20:42

پەیامی کورد    ...   لە ساڵیادی بۆمبارانكردنی شاری قه‌ڵادزێ له‌ لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه‌، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا، سڵاو بۆ خۆڕاگری و قارەمانیەتی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ دەنێرێت:

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. دوژمن ویستی بە بۆردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و راگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت و ژیان و شۆڕشگێڕی لەو دەڤەرەدا نەهێڵێت، بەڵام ئەوە خەڵکی قەڵادزێ بوو کەبەسەر دوژمندا سەرکەوت. سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانیەتی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ.

 

مسعود بارزانى

٢٤ـی٤ـی٢٠٢٠ 

Paylas: