TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئیمارات داوا لە ئەمریکا دەکات ڕێکەوتننامەیەکی بەهێزتر لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات

سارا
Yazar
📅 15 Nisan 2021 18:45

پەیامی کورد      ...    ئیمارات داوا لە ئەمریکا دەکات ڕێکەوتننامەیەکی بەهێزتر لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات .

بەرپرسێکی ئیماراتی داوا لە ئەمریکا دەکات ڕێکەوتنێکی باشتر و بەهێزتر لەگەڵ ئێران بەدی بهێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، لە حاڵیکدا کە دەورەی نوێی گفتۆگۆوەکان لە سەر زیندوو کردنەوەی بەرجام لە ڤییەننا پایتەختی ئۆتریش دەستی پێکردووە ، باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی داوا لە دەوڵەتی جۆ بایدن دەکات ڕێکەوتننامەیەکی بەهێزتر لەگەڵ تاران ئەنجام بدات .

یووسف العتیبی ڕایگەیاند : ئێستا ئەمریکا لە پێگە و قۆناغێکی وەهادایە کە دەتوانێ ڕێکەوتننامەیەکی باشتر و بەهێزتر لەگەڵ ئێران بەدی بهێنێت ، سەرۆککۆمار بایدن بە کەڵک وەرگرتن لە هەنگاوەکانی ترامپ لە دژی ئێران ئەنجامی دابوو دەتوانێ ڕێکەوتننامەیەکی باشتر لەگەڵ ئەم ووڵاتە بە دەست بهێنێت . ئێستا ئەمریکا لە پێگەیەکدایە کە دەتوانێ کەم و کورتییەکانی بەرجام چاکسازی تێدا بکات .

ووتەکانی باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمریکا لە حاڵیکدایە کە ئێران پیتاندنی ٦٠٪ ئۆرانیۆمی دەست پێکردووە و بارەهاش ووتوویەتی تەنیا بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکان دەگەڕێتەوە سەر پەیماننامە و ڕیکەوتننەکانی خۆی لە بەرجام دا .

العتیبی لیستەی کەم و کورتییەکانی بەرجامی شی ڕاگەیاند و ئەم کێشەیەی بە هۆی دەستوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە و بەرنامە مووشەکییەکەی ئەم ووڵاتە و هەروەها مافی پیتاندنی زانی . ئەم بەرپرسە ئیماراتییە کە ووڵاتەکەی یەکەمین ووزەخانەی ئەتۆمی خۆی شی درووست کردووە ، ڕایگەیاند بۆچی دەبێ ئێران مافی پیتاندنی هەبێت کە کۆتاییەکەی بە بەرنامەی چەکگەلی ئەتۆمی بگات ؟ ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە داهاتوودا هەر ووڵاتیك لە ناوچەکە داواکاری ڕێکەوتننامەیەکی هاوشێوەی بەرجام بێت لەگەل ئەمریکادا .

Paylas: