TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵدەبژێردرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Şubat 2021 14:41

پەیامی کورد … ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵدەبژێردرێت

 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە ئەنجام دەدات و لە کۆبونەوەکەدا پارێزگارى نوێى هەولێر هەڵدەبژێرێت.

 

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی شووباتی ٢٠٢١، ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر بەمەبەستى دەنگدان بە پارێزگارى نوێى هەولێر کۆببێتەوە.

 

بەپێى زانیارییەکان، سێ کەس سیڤى خۆیان پێشکەشى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر کردووە وەک کاندید بۆ پۆستى پارێزگارى هەولێر کە یەکێکیان ئومید خۆشناو، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانە و دوو کاندیدەکەى (ئومێد پاڵانی و سەدرەدین قادر)ن كە پارێزەرن و بە فەرمى هیچ لایەنێک پشتیوانى لێنەکردوون.

 

هەڵبژاردنى پارێزگارى نوێى هەولێر لە کاتێکدایە، رۆژى (18/11/2021)، فەرسەت سۆفى پارێزگارى هەولێر بەهۆى کاریگەرى و توندبونەوەى نەخۆشى کۆرۆنا لەسەرى کۆچى دوایى کرد.

Paylas: