Kurdistan
ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی دەخوات
پەیامی کورد … ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی دەخوات
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی شووباتی ٢٠٢١، كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ، لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان مەراسیمی سوێندخواردنی ئومێد خۆشناو وەك ٤٢ هەمین پارێزگاری هەولێر بەرێوەبچێت و و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم مەرسوومی سەرۆکایەتیی بۆ پارێزگاری نوێ دەردەکات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی دووشەممە ٨ی شووبات ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە دەنگی ١٨ ئەندام متمانەی بە ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری نوێی هەولێر دا و بووە ٤٢ هەمین پارێزگاری هەولێر.
جێگەی باسە، رۆژی١٨ی ١١ی ٢٠٢٠، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای ماوەیەک لە توشبوونی بە کۆرۆنا و بردنە دەرەوەی بۆ چارەسەر، لە شاری ئەنقەرەی وڵاتی تورکیا لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا کۆچی دواییکرد و لەو کاتەوە پۆستی پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.