TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بە بۆنەی جەژنی قیامە

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Nisan 2021 00:17

پەیامی کورد … پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بە بۆنەی جەژنی قیامە

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قیامە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان کرد.

 

دەقی پەیامەکە:

 

بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

 

هیواخوازم ،خوای مەزن، نزا و ڕۆژووییان قبوڵ بکا و ڕۆژانی جەژنیش بە شادی و ئارامی بە سەرببەن.

 

لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئایینی و لێبوردەیی کە سیمایەکی جوان و گرنگیی هەرێمی کوردستانە دەکەینەوە، خوازیارم گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لە نێو تەواوی گەلان و شوێنکەوتووانی ئایینە جیاوازەکان، زیاتر گەشە بسەنێت و مرۆڤایەتی پێ بنێتە قۆناغێک ، کە دوور بێت لە هەموو توندڕەوی و نەهامەتییەک.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Paylas: