مەسرور بارزانی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى باشتر له نێوان حكوومه‌ت و گه‌نجاندا دروست بكه‌ین
پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى باشتر له نێوان حكوومه‌ت و گه‌نجاندا دروست بكه‌ین
پێنجەمین کۆنفرانسی تێدێکس نیشتمان ئەمڕۆ لە هەولێر بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان دەستیپێکرد. سەرۆکی حکومەت لە کۆنفرانسەکەدا رووی کردە گەنجان و رێکخەرانی کۆنفرانسەکە و رایگەیاند "من بۆ پشتیوانیی ئێوە هاتووم".
ئه‌مڕۆشه‌ممه ١٣ی شووباتى ٢٠٢١، پێنجەمین کۆنفرانسی تێدێکس نیشتمان ده‌ستیپێكرد، كۆنفرانسه‌كه‌ش به ئاماده‌بونى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌رله‌كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكومه‌ت وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێیدا رایگه‌یاند، من بۆ پشتیوانیی ئێوە هاتووم، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى باشتر له نێوان حكومه‌ت و گه‌نجاندا دروست بكه‌ین.
سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، مایه‌ى خۆشحاڵییه بۆ من كه گه‌نجان توانیویانه له‌سه‌ر پێى خۆیان بوه‌ستن، ده‌مانه‌وێت كه‌رتى تایبه‌ت و بازرگانى بچوك په‌ره‌پێبده‌ین، داواده‌كه‌م خه‌ڵك پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
دەقی وتارەکەی مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکومەت:
من بۆ راگه‌یاندنی پشتیوانی خۆم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئێوه و هه‌موو گه‌نجانی وڵاته‌كه هاتووم. په‌رۆشی و گه‌شبینی ئێوه بۆ وڵات به‌رز ده‌نرخێنم. ده‌زانم هه‌مووتان خه‌ریكی ئه‌وه‌ن هه‌وڵبده‌ن كوردستان به ئاراسته‌یه‌كی باشتر و به‌هێزتر هه‌نگاوبنێ، دڵنیاشم ده‌توانین به هێز و توانا و به‌هره و بیرۆكه‌كانی ئێوه، ئه‌و ئاواته‌مان بێته دی.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین دیدار و بینینم هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه به‌ڕێزانه‌ی سه‌ردانیان كردووم و له نزیكه‌وه گوێبیستی گیروگرفته‌كانی ئه‌وانیش بووین، خۆشحاڵ بووم كه بینیم ئه‌و گه‌نجانه به هه‌وڵی خۆیان له‌سه‌ر پێی خۆیان وەستاون، وه‌ك ئه‌و كچه گه‌نجه ئێزدییه‌ی توانی له‌ده‌ست داعش رزگاری ببێت و شوێنێكی دروستكردنی شیرینی دابمه‌زرێنێت و خۆی و خێزانه‌كه‌ی پێ بژیه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه‌ی له هه‌ولێر شوێنی به‌رگدرووی دامه‌زراندووه. به‌ڕێزان.. ئه‌وانه بازرگانی بچووكیان كردووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی خۆجێیان به‌كارخستووه، كه به عه‌قڵیه‌تێكی نوێ ده‌ستیان به‌كار كردووه.
ئه‌مڕۆ لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكه‌ین، كه په‌یوه‌ندییه‌ك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای باشتركردنی دۆخی كوردستان له‌لایه‌ك و هێنانه ئارای ده‌رفه‌تی راسته‌قینه بۆ گه‌نجان له‌لایه‌كی تر، ئه‌مه‌ش هه‌لێكه بۆ زیاتر نزیكبوونمان له یه‌كتر.
ده‌زانم ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م ئێوه‌ن سه‌ختن، هه‌ندێكیان بۆ چه‌ندین نه‌وه‌یه له ئارادان، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌زانم كه ئه‌م ده‌رفتانه‌ی ئێستاش هه‌ن به ئاسانی نه‌هاتوونه‌ته ده‌ست، زۆر له باوك و باپیران و كه‌سوكارتان به خۆشمانه‌وه، ژیانی ئاواره‌ییمان بینیوه، یان زۆر كه‌س ژیانی ژێرده‌ستییان بینیوه، ده‌زانن كه ئاواره‌بوون و دووربوون له نیشتمان، یان ژیان له ژێرده‌ستەیی چه‌ند ناخۆشه. خۆشم له خێزانێك بووم به‌داخه‌وه به حوكمی ئه‌وه‌ی هێزی داگیركه‌ر و دوژمن دایمه‌ن په‌لاماری كوردستانیان داوه له ژێر مه‌ترسی بۆمباران فڕۆكه‌كان، یان ناخۆشی ژیانی ئاواره‌یی ژیاون، هه‌میشه په‌رۆشی ئه‌وه‌بووین بگه‌ڕێینه‌وه كوردستان و كوردستانێكی ئازادمان هه‌بێت و، خۆمان ببینه خاوه‌نی وڵاته‌كه‌مان و ئیراده و بڕیاری خۆمان له‌ده‌ست خۆمان بێت.
زۆر له ئێوه، له خوا به‌زیاد بێت ئه‌و بارودۆخه‌تان نه‌بینیوه، به‌ڵام بێگومان له باوك و باپیران و كه‌سوكارتان بیستووتانه. من، ده‌زانم له هه‌ر كوێ بین، لێره بین یان له ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر توانیبێتمان خۆمان به خوێندن و ئه‌زموون په‌روه‌رده بكه‌ین، خوێندنی باش ده‌توانێت چه‌ند كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌كان و له‌سه‌ر جۆری ژیانی هاووڵاتیان و بونیاتنانی وڵاتێكی ته‌ندروست. ئێوه به‌خته‌وه‌رن كه ئه‌و سه‌ختیه‌تان نه‌بینیوه، به‌ڵام هه‌روه‌ك باسم كرد دڵنیام بیستووتانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی هاتوونه‌ته‌دی له‌ده‌ست نه‌چن، ئه‌مانه‌تێكه له‌سه‌ر شانی ئێوه، ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌مانه‌ته بپارێزن، پاراستنی ئه‌م ئه‌مانه‌ته ته‌نیا به قسه و به‌رگریكردن له خاڵه‌كانی پێشه‌كی بڵێم، پێشمه‌رگایه‌تی یان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن ناكرێت به ته‌نیا، به‌ڵكو به‌رگریكردن له‌م ئه‌زموونه به بنیاتنانی ژێرخانێكی ته‌ندروستی ئابووری و سیاسه‌تێكی سه‌قامگیر، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و ئه‌ركه‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئێوه.
ده‌زانم چاوه‌ڕوانیه‌كانی گه‌نجان جیاوازن، خۆم منداڵم هه‌یه و ئارینی كوڕم زۆرجار پێمده‌ڵێ بیروبۆچوونی گه‌نجان ئێستا جیاوازتره و تمووحیان زیاتره و به‌ته‌مای وڵاتێكی خۆشتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر، ئاواتیانه ببینن له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار و هه‌لیكار بۆ گه‌نجان دروست بكه‌ن.
تێده‌گه‌م كه نابێت ئێمه رابردوومان وه‌كو پاساوێك به‌كاربێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌نێوان گه‌نجان و حكومه‌ت هه‌یه چیتر به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ده‌بێت سوود له ده‌رفه‌تی راسته‌قینه و به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه وه‌ربگرین، كه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی یه‌كتر تێبگه‌ین، هه‌م حكومه‌ت له گه‌نجان تێبگات و هه‌م گه‌نجیش تێبگات كه كێشه و گرفته‌كانی ئێمه چییه و چۆن بتوانین ئه‌و بۆشاییه‌ی له نێوانماندا هه‌یه كه‌می بكه‌ینه‌وه، بۆیه به راشكاوی پێتان ده‌ڵێم، پابه‌ندم به ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجه‌كانمان، بێگومان حكومه‌ت رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسا و ئابووری بۆ گه‌شه‌پێدان و هاندانی هاوبه‌شی و شه‌راكه‌تی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ئه‌و شتانه دیاریبكات، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نكار و بازرگانه‌كان گه‌شه بكه‌ن و هه‌روه‌ها یارمه‌تی بزنسی بچو‌وكیش بده‌ن، هه‌روه‌ها ده‌زانم كه ده‌بێت مه‌شق و په‌روه‌ردەی دروست هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجه‌كانمان بڕه‌خسێت.
بێگومان رێگایه‌كی درێژمان له پێش و ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكارییه كاتی ده‌وێت، هه‌ندێكجار هه‌ندێك كه‌س كه خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانن، بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌م چاكسازییانه، به‌ڵام ده‌بێت ئابوورییه‌ك بنیات بنێین، كه كه‌متر پشت به دامه‌زراندن له كه‌رتی گشتی ببه‌ستێت، ده‌بێت زیاتر پشت به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت ببه‌ستێت، بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پاڵپشتیكردنی بازرگانی بچووك و مامناوه‌ند، كه بتوانن زۆرترین ده‌رفه‌ت و هه‌لیكار بڕه‌خسێنن.
چالاكى ساڵانه‌ى تیدێكس نیشتمان، له چالاكییه‌كه‌دا بازرگانى بچووك په‌ره‌پێدانى تواناى كه‌سى ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ده‌ستهێنانى كار به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر تیشكیان ده‌خرێته سه‌ر، كۆنفرانسى تیدێكس نیشتمان، یه‌كێكه له‌و كۆنفرانسانه‌ى له زۆربه‌ى وڵاتان به‌ڕێوه ده‌چێت، چه‌ند بڕگه‌یه‌كى جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ش خستنه رووى ئه‌زمونى چه‌ند به‌هره‌مه‌ندێكى دیار و چیرۆكى سه‌ركه‌وتنى چه‌ند خاوه‌ن پیشه‌یه‌ك له بواره جیاوازه‌كانى ژیاندا، هه‌رێمى كوردستانیش به‌ده‌ر نیه له‌م جۆره چالاكیه بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ له‌لایه‌ن گروپى تیدێكس نیشتمان ئه‌م كۆنفرانسه به‌ڕێوه ده‌چێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه.