Kurdistan
میت: بەرپرسی دارایی یەپەگە لە كۆبانێ كوژراوە
پەیامی کورد... میت: بەرپرسی دارایی یەپەگە لە كۆبانێ كوژراوە
سەرچاوە ئەمنیەكانی توركیا ئاشكرایانكردوە، بەرپرسی دارایی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان كوژراوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لەسەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بڵاویكردۆتەوە، دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) لە ئۆپراسیۆنێكدا لە رۆژئاوای كوردستان توبا كاراكۆچ كە نازناوی زین كۆبانێ بوە كوژراوە.
راشیگەیاندوە، كاراكۆچ بەرپرسی دارایی یەپەگە بوە لە كۆبانێ و لە 2013ـەوە چوەتە ناو ریزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە توركیاو پاشان لەعیراق و سوریا چەندین چالاكی جۆراوجۆری بۆ ئەنجامداون و دەركەوتوە بەشداری لە ژمارەیەكی زۆر لەو چالاكیانەدا كردوە كە لە توركیا ئەنجامدراون و بەهۆی ئەوەی بەرپرسی دارایی كۆبانێ بوە بۆ دابینكردنی پشتیوانی دارایی ماوە ماوە چوەتە ناو خاكی عیراقەوە.