Kurdistan
مهسرور بارزانی پێشوازیی له قوباد تاڵهبانی كرد
پەیامی کورد... مهسرور بارزانی پێشوازیی له قوباد تاڵهبانی كرد
ئەمرۆ دووشەمە 5/8/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت کرد. لە کەشێکی ئەرێنییدا، تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکوومەتی هەرێمی كوردستان کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر چارەسەری گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاریی نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها تيشك خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ناوچەکە و جەخت لەسەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.