TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 06 Ekim 2019 13:49

پەیامی کورد    ...    سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند : ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی ئەمساڵ دەستپێدەکات و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هەروەها سەرچاوەکە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند : ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و سبەی دووشەممەش مووچەی یەکەی ٧٠ و٨٠ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

Paylas: